ويلیان لە ئیتالیا داواکراوە

ويلیان لە ئیتالیا داواکراوە
ولیام لە ئیتالیا داواکراوە
ئەستێرەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی چێلسی ئینگلیزی ویلیان کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لە خولی ئینگلیزی پێشکەش کردو رۆڵی گرنگی ھەبوو لە بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ تیپەکەی بۆیە یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی لە ھەوڵی ئەوەدایە گرێبەستێک پێشکەش بەم یاریزانە بکات بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بیگوازێتەوە ، ماڵپەری توتو سپۆرتیئ یتالیی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی لە ھەوڵی ئەوەدایە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی، ھەرچەندە ئەم یاریزانە لە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا گرێبەستی بۆ ھاتووەلە ناو ھەموو تیپەکانیش یانەی بارسای کەتالۆنی لە ھەوڵی ئەوەدایە بەڵام نەیتوانی لەم ھاوینە بیگوازێتەوە بۆیە ئێستا یانە ئیتالیە کە کار بۆ ئەوەی بکات لە گواستنەوەکانی داھاتوو ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی ، بەڵام یانەی چێلسی ئینگلیزی تاکو ئێستا لەفەرمی ھیچ شتێکی لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە ڕانەگەیاندووە.
کارزان کانەبی
Top