ئەنێستا و بارسا بەردەوام دەبن
سەرچاوە ھەواڵیەکانی ووڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان شارکرا کردووە کەوا جوزێت بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەو ھەردوو یانەی بارسا و ئەندرێس ئەنێستای یاریزانی ناوەڕاستی یانەکە و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەیان داوە بۆ ماوەی چەند ساڵی داھاتوو بۆ ئەوەی ئەنێستا ھەر کاپتنی بارسا بمێنێتەوە ، ھەر چەنە لە ماوەی ڕابردوو دەنگۆی زۆر ھەبووە کە ئەنێستا ریزی یانەی بلوگرانا جێ دەھێلێت و دەچێتە یانەیەکی تری ئەوروپی بەڵام بارتۆمیۆ ھەموو ئەو ھەوالانەی ڕەت کردەوەبە رۆیشتی ئەم یاریزانە ، ئەنێستاش ئێستا لە ئاستێکی بەرز دایە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی بۆیە یانە کەتالۆنیەکە ھەموو ھەولێکی داوە کە ئەم یاریزانەی لە کیس نەچێت بە تایبەتی لە گواستنەوەی ھاوینە ھاندەرانیان لە ئاست کڕینی یاریزانانی یانەکە ڕازی نەبوون لەکاتێکدا باشترین ھێرشبەری یانەکە نیمار بە پارەیەکی خەیالی ریزی یانەکەی جێھێشت، بۆیە کارەکانی ئەنێستا تەواو بووە بەڵام بە شێوەیەکی فەرمی نییە لە رۆژانی داھاتوو بەفەرمی ئەوە ڕادەگەینرێ.
کارزان کانەبی
