ئیسکۆ لەگەڵ ریاڵ بەردەوام دەبێت

ئیسکۆ لەگەڵ ریاڵ بەردەوام دەبێت
ئیسکۆ لەگەڵ ریاڵ بەردەوام دەبێت
ئیسکۆی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانەی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی بەرەوو پێش دەچێت بە تایبەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە لە یاری بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیتالیا توانی بۆ یەکمجار لە مێژووی خۆی و ھەڵبژاردەکەی بتوانێ دوو گۆڵ لە بەھێزترین تیپی ئەوروپا و جیھان تۆماربکات کە ماوەی ٨٧کاری لەمجۆرە نەکراوە، بۆیە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەولێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لاوە لای خۆیان بھێلنەوە و بتوانێ ئەنجامی باشتری پێ تۆماربکەن، سەرچاوەکانی رۆژنامەوانی لە ووڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ھەردوو لایەنی یانەی ریال مەدرید و ئیسکۆ گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تاکو ساڵی ٢٠٢٢بە مووچەی یەکی شەش ملیۆن یۆرۆ بەبێ ئەوەی بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرابکرێت واژوو کردنەکەش تەنیا کاتە ئەگەر نا ھەموو کارەکانیان تەواو کردووە لە رۆژانی داھاتوو بەفەرمی کارەکان بە کۆتایی دێت.
کارزان کانەبی
Top