پێرێز بێ ئاگاداری زێدان بە نهێنی ئەستێرەیەكی یانەكەی دەفرۆشێت
رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی و دابەزینی ئاستییەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بێ پرسكردن بە زێنەدین زێدانی راهێنەر گاریس بێڵ بفرۆشێ.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەركی مەشقدانی یانەكەی دایە دەست خۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی دوای ئەوەش ماوەیەكی زۆرە هەوڵ بۆ كڕینی بێڵ دەدات و تا ئێستاش ئامادەیە بۆ كرینی یاریزانە وێڵزیەكە.
سەرۆكی یانەی ریال مەدریدیش دەیەوێ لە پڕۆسەی فرۆشتنی بێڵ بە یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 91 ملیۆن پاوەن بەدەست بێنێ تا لە وەرزی داهاتوودا هێرشبەرێكی ناوداری جیهانی پێ بكڕێ.
محمد سلێمان
