ئەلێگری: جێگرەوەی رۆناڵدۆ و مێسی، دیبالا و نێیمار دەبێت

ئەلێگری: جێگرەوەی رۆناڵدۆ و مێسی، دیبالا و نێیمار دەبێت
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ئیتاڵی و راهێنەری یانەی یوڤینتۆس رایدەگەینێت كە لە داهاتوودا پاولۆ دیبالا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

ئەلێگری دوای ئەوەی كە دوێنێ تیپەكەی بەرامبەر یانەی كیڤۆ ڤیرۆنا بە ئەنجامی (3 – 0) لەبەرژەوەندی یانەكەی یاریەكە بەكۆتا هات، بۆ تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس) گوتی: لە داهاتووێكی نزیكدا پاولۆ دیبالا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

ئەلێگری گوتیشی: دیبالا و نیمار دەتوانن شوێنی میسی و رۆناڵدۆ بگرنەوە و ببنە دوو ئەستێرەی جیهانی، بۆ ئەمەش من زۆر دڵخۆشم.

ئەلێگری ئەوەیشی گوت: لەئێستادا میسی و رۆناڵدۆ جیهانیان داگیر كردووە، لەدوای وازهێنانیشیان نیمار و دیبالا دەتوانن شوێنیان بگرنەوە و ببنە دوو ئەستێرەی یەكەمی جیهانی.


محمد سلێمان
Top