مانچێستەر یونایتد ژمارە (7)ی بۆ گرێبەستێكی گەورە ئامادە كردووە

مانچێستەر یونایتد ژمارە (7)ی بۆ گرێبەستێكی گەورە ئامادە كردووە
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ زیاتر بۆ بەهێزكردنی ریزی یانەكەی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستێكی گەورە بكات.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی رایگەیاندووە، خۆسێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتد داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە كە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئانتوان گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆبکات.

دەیلی ستار رایگەیاندووە، مانچێستەر یونایتد 100 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە ئامادەکردووە و درێسی ژمارە 7ی یانەکەشی بۆ ئەو یاریزانە هەڵگرتووە.

دەیلی ستار ئەوەیشی نوسیوە: لەئێستادا درێسی ژمارە (7) لای هیچ یاریزانێك نییە، ئەم ژمارەیەش تایبەتە بە یاریزانە گەورەكان، پێشتر لە لایەن (بێكهام و رۆناڵدۆ و كانتۆنا و چەندین یاریزانی دیكە) پۆشیویانە، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە بدرێتە ئانتوان گریزمان.

محمد سلێمان



Top