دوای یەکسان بونیان لەگەڵ لێڤانتێ زێدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێكی_دا
دوای یاریەکەش زێدان_ی راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا چەند لێدوانێكیدا:
زێدان: بەدڵنیاییەوە خۆشحاڵ نیم نەک بۆ ئەنجام بەڵکو بۆ ئەو ئاستەی یاریزانان پێشکەشیان کرد،٢ خاڵی گرنگمان لە یاریگای خۆمان لەدەست دا.
زێدان: پێویستە وریا بین و ئەم وەرزە بە کاتی ناخۆشدا تێدەپەرین بۆیە دەبێت ئارام بین و بیر لە گەرانەوە بکەینەوە.
زێدان: لە گێمی یەکەم یاریزانەکان ئاستیان زۆر خراپ بوو زۆریش نیگەرانم لەو یارییەی کردیان.
زێدان: پێویستە لە یاریەکانی داھاتو باشتر یاری بکەین و بە گیانێکی جەنگاوەرییەوە روبەروی تیپی بەرامبەر ببینەوە.
زێدان: لە گێمی یەکەم چەندین ھەلمان بۆ ھەڵکەوت بەڵام یەک گۆڵمان کرد.
زێدان: یاری کردن بە مارسیلۆ و تیۆ ھێرناندێز لەگەڵ یەک بەڵی دانی پێدا دەنێم باش نەبوو نەک ھەر ئەوە لە کۆمەڵێک شتی تریش باش نەبوو.
زێدان: نەخێر شۆرش بۆ گۆرینی یاریزانان بەرپا ناکەم چونکە بڕوام بە یاریزانەکان ھەیە.
زێدان: ھیچ نیگەران نیم کە ھێرش بەری نوک م نەماوە بەدیل دەدۆزمەوە.
زێدان: ئەمە تۆپی پێ یە بەرز و نزمی تێدا دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە لە کۆتایی ھەفتەکان توشی ئەمە نەبین نەک ئێستا کە سەرەتایە چونکە ھەل و رێگای زۆرمان لەبەردەم ماوە.
زێدان: بە دڵنیاییەوە ھیچ یاریزانێک ناتوانێت شوێنی کریستیانۆ پڕ بکاتەوە بەڵام ھیچ رێگەیەکی ترمان لەبەردەمدا نییە و دەبێت یاریەکی تریش بە بێ کریستیانۆ یاری بکەین.
زێدان: بەڵێ بن زیما توشی پێکان بۆوە تەنھا یاریزانش کە بتوانێت شوێنی پڕ بکاتەوە کریستیانۆیە، من ناگریم بەڵام راگرتنی کریستیانۆ بۆ ٤ یاری موبالەغە بوو.
محمد سلێمان
