ھەولێر دەستی بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی کردەوە
بەمەبەستی بەھێزکردنەوە و ئامادەکردنی تیپێکی تۆکمە بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک یارییەکانی بەرێوەبچێت، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێردەستی کردەوە بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی تیپەکەی لە بارەگای یانەکە بەشی دووەمی گرێبەستی یاریزانانی یانەی ھەولێر نوێکراوە بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی کوردستان لەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی ھەریەکە لە یاریزانان ( دانا عوسمان، سەرمەد سامح، یوسف سەرکەوت، رابەر خالید، ھۆگر حوسێن، بەڵێن وشیار، دڵدار خدر) نوێکردووە پێووشتریش یانەی ھەولێر گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێ کردبووە.
کارزان کانەبی
