وەرزشکاران بە بەلێ پرۆسەی گشتپرسی سەردەخەن
رۆژ بە رۆژ لە وادەی ئەنجامدانی رۆژی گشتپرسی باشوری کوردستان نزیک دەبینەوە، کوردستانیانیش بە تامەزرۆێکی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەو رۆژە گرنگ و مێژووییە دەکەن بۆ ئەوەی چارەنووسی میللەتەکەیان بە دەنگەکانیان یەک لای بکەنەوە، وەرزشکارانی کوردستانیش لە شاروشارۆچکەکانی کوردستان لە چاوەڕوانی ھاتنی ئەو رۆژە بۆ ئەوەی ئەم رۆژە بکەنە رۆژێکی نیشتیمانی گرنگ و ئاسودە کردنی روحی شەھیدانی کوردستان، لەم رۆژەشدا وەرزشکارانی کوردستان بەلێنی ئەوەیان داوە دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پاڵپشتی کردن لە ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان کە بڕیار وایە لە رۆژی ٢٥/٩ ئەم پرۆسە نیشتیمانە چارەنووسازە لە ھەرێمی کوردستان بەرێوە بچێت بۆ ئەم مەبەستەش وەرزشکارانی کوردستان قسەی خۆیان ھەبوو لە سەر ئەم پرسە.
مزەفەرئەکرەم ڕاھێنەری تیپی تایکواندۆی کچانی ھەڵبژاردەی عێراق بۆ گوڵان گوتی" ئێمە وەکو وەرزشوانانی کوردستان ئەم رۆژە بە رۆژێکی گرنگ و مێژوویی دەزانم بۆ ئەوەی بتوانین بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە سەربەخۆی کوردستان و گشتپرسی بدەین، داواکارم لە وەرزشکارانی کورستان ئەم رۆژە بکەنە رۆژێکی نیشتیمانی بۆ ئەوەی ھەموومان بە بەلێ دەنگبدەین و بتوانین خەونی سەدان ساڵەی خەبات و بەرخودانی و دەربەدەری بەدەست بھێنین دڵنیاشم وەرزشکارانی کوردستان ئەم رۆژە بە دەنگە بەلێ یەکانیان دەکەنە گرنگترین رۆژی خۆیان و خەونی چەندین ساڵەشمان بەدی دێت.
فوئادعەبدولموحسین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یاری تۆپی سەرمێز بۆ گوڵان گوتی"بۆیە دەنگ دەدەم بە بەلێ بۆ ئەوەی ئێمەش وەکو ووڵاتان وەرزشێکی سەربەخۆمان ھەبێت بۆ دوارۆژی ئاڵای بەرزی کوردستنمان لە ئۆلۆمپیادەکان بشەکێتەوە ، لە پاڵەوانیەتیە جیھانی و نێدەوڵەتیەکان بەشداربین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەکو ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی بتوانین وەک ووڵاتانی دیمە ئامادە بین، وە بە ریفراندۆم دەتوانین ئەو فلتەر و کۆسپ و بەربەستانە لابدەین ئەو کات بواری زیاتر فەراھەم دەبێت بۆ سەرجەم یارییە وەرزشیەکان ، وە یەکێک لەم یارییانە تۆپی سەرمێزە داواکاریشم وەرزشکارانی کوردستانیش بە دەنگی بەلێ ئەم پرۆسە گرنگە بکەنە پرۆسەیەکی نیشتیمانی گرنگ.
ڕازاو کەریم ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێر بۆ گوڵان گوتی" ریفراندۆم و گشتپرسی مافی ھەمووگەڵ و نەتەوە یەکی بەشەرەف و خاوەن مێژوییەکی پاک و بێگەردە، نەتەوەی کوردیش وەکو ھەموو گەلان و نەتەوانی تر لەم مافە بێ بەش نییە، ریفراندۆم پرۆسەیەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسی نییە لە ووڵاتدا، بەڵام ئەگەر لەسەر دەستی لایەنێکیش ئەم پرۆسەیە بەرێوەبچێت گرنگ ئەوەیە بۆ کورد دەستکەوتە ، نەتەوەی کوردیش وەک مێژوویەکی پڕ سەروەری خاوەن مێژوو گرنگ ئەوەیە ئەم پرۆسە ئەنجام بدرێت دەستکەوتێکی گرنگە بۆ نەتەوەکەمان مافێکی ڕەوای خۆمانە و خاوەن ئیرادەین و خاوەن ھەزاران شەھیدین بۆ ئەوەی دەنگ بە بەلێ بدەین روحی شەھیدەکانمان ئارام دەبێت.
ھەردی سیامەند یاریزانی یانەی مینا بۆ گوڵان گوتی" ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە بۆ نەتەوەی کورد بۆ ئەویە وەکو ھاونیشتمانیانی کوردستان بتوانین ئەم رۆژە گرنگ و مێژووییە بتوانین مافە ڕەواکانی خۆمان بەدەست بھێنین کە چەندین ساڵە ووڵاتێکی تایبەت بەخۆمان نییە وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر، وەکو وەرزشکارێکیش زۆر حەزدەکەم ببینە خاوەن ووڵات و ئاڵامان لە دەرەوە بکەشێتەوە ، دەنگدانیش بە بەلێ پرۆسەیەکی زۆر ھەستیارە پێویستە ھەر تاکێکی کوردی بتوانن ئەم رۆژە بکەنە کەرناڤالێکی گەورە بۆ ئەوەی مافە ڕەوا کانمان بەدی بھێت ، دڵنیاشم کوردستانیان ئەو رۆژە دەکەنە رۆژێکی گرنگ بۆ مێژوو.
نیاز محەمەد یاریزانی یانەی نەفتی وەست بۆ گوڵان گوتی"بێگومان دەنگی من بەلێ دەبێت لە رۆژی گشتپرسی بۆ ئەوەی وەک ھەموو خەڵکی دونیا شانازی بە بوونی ووڵاتی خۆمەوە بکەم، ھیوادارم ھەموو وەرزشکاران و خەڵکی کوردستان پاڵپشت بن لەم رۆژە مێژووییە و ھەموو شتێک وەڵا بنێن لە پێناو ئاڵای کوردستان و خوێنی شەھیدان کە لە پێناو ئازادی ئەو خاکە رشتوویانە، ھیواداریشم کوردستانیان لە ھەموو لایەک بە بەدەنگێ بەلێ ئەم رۆژە زیاتر گەشاوەتر بکەن ، دڵنیاشم کوردستانیان دەتوانن بە ئیرادەی خۆیان ئەم رۆژە پرشنگدارتر بکەن.
فاخیر عەلی ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەی ھەولێر بۆ گوڵان گوتی" دەنگم بۆ بەلێ و سەربەخۆی کوردستان دەبێت، بەھیوای ئەوەشم وەکو وەرزشوانێک ھەموو وەرزشکارانی کوردستان ئەم رۆژە بکەنە رۆژێکی نیشتیمانی و ھەموو پرسەکانی تر بە لاوە بنێن بۆ سەربەخۆی کوردستان و بەدی ھێنانی خەونە لە مێژووینەکانمان ، لە بەر ئەوەی خودای گەورە ئێمەی بە کورد درووست کردووە تا سەر بەخۆ بژێن بۆیە دەلێم نەخێر بۆ ژێر دەستەی و نەخێر بۆ ئەنفاڵ نەخێر بۆ کۆیلە بوون و ھەموومان بە یەک دەنگ و بە یەک ڕەنگ دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگمان بۆ بەلێ سەر بەخۆیی و گشت پرسی دەبێت، پاڵپشتی سەرۆکی ھەرێم دەبین لەسەر خستنی ئەم پرۆسە گرنگە.
