بەردەوام وەرزشی کوردستان لە سەرجەم یارییەکاندا بەرەوو داوە دێت
بەردەوام وەرزشی کوردستان لە سەرجەم یارییەکاندا بەرەوو داوە دێت
یانەی وەرزشیی ئەفرۆدێت یەکێک لەم یانانەی کە تایبەتە بە یارییەکانی ئافرەتان لە شاری سلێمانی و تیپی تۆپی بالەی یانەکەش یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستە و کچە یاریزانانی بەتوانایە ، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کچە یاریزان ڕەیان دارا یە ئەو بە ئاستە بەرزەکەی ھەموولایەکی سەرسام کردووە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ یانەکەی لە ھەردوو خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان و عێراقیش ، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠١ی شاری سلێمانیە پێشووتریش یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە و ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی بالە چۆن دەبینی ؟
-ھەمیشە وەرزشی کوردستان لە سەرجەم یارییەکاندا بەرەوو داوە دێت بەتایبەت یاری بالە، ئاستی ئەم یارییەش لە کوردستان زۆر زۆر خراپە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەووە خراپ دەچێت ئەمەش بەھۆی بێ پلانی یەکێتی تۆپی بالەی کورستان و لقەکانی کە ئەم یارییەیان پەکخستووە بەتایبەتی بۆ ئاستی کچان.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
- ھۆکارێکی خراپە بێگومان،، لە سەر ئاستی عێراق زۆر باشترە چونکە ئەوان ساڵانە پلانی خۆیان ھەیە پاڵەوانیەتی دەکەنەوە بۆ ئاستەکان لە ئێمە باشترن بەڵام لە رووی یاری کردنەوەی کچانمان لەوان باشترین.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی بالەی کچان بەرەوو پێش بچێت؟
- بە بۆچوونی من ئەگەر بمانەوێت یاری بالە بەرەوو پێشەوە بەرین دەبێت بەرنامەمان ھەبێت خول و پاڵەوانیەتی بکەینەوە ، بەڵام بەداخەوە ماوەی چوار ساڵە یاری دەکەم نەبینیوە خولێکی تازە پیشگەیشتوان یان لاوان بکەنەوە چۆن پێشدەکەوین ئاستی ئەم یارییە پێش ناکەوێت، ساڵانی ڕابردوو بە ھەموو کێشانەوە خول ھەبووە ، بەڵام ئێستا یەکێتیە وەرزشییەکان بیریان لای گیرفانی خۆیانە چۆن خولێک بکەنەوە پارەی لێ بخۆنلەم کوردستانە تەنیا تۆپی پێی ھەیە یارییەکانی تر پشت گوێ خراوە بۆیە ھەمیشە وەرزشی کوردستان بە ھەموو یارییەکانەوە بەرەووداودەچێت بەتایبەتی یاری بالە.
*گرفتی یارییەکانی تۆپی بالە لە چی دەبینی؟
- وەکو یاریزانێک شوێنێکی تایبەتمان نییە مەشقی تێدا بکەن ھۆلێکمان ھەیە بەرزییەکە چوار مەترە ئەمیش بۆ یاری نابێت ، کێشەی نەبوونی خول چەندین کێشەی تر نەبوونی پاسی ھات و چۆ.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
-بە لێ پێشووتر گرێبەستم لەگەڵ یانەی پێشمەرگە ھەبووە.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
- لە داھاتودا تەنیاوەک کچە یاریزانێک داوا دەکەم کە چیتر پشگوێمان نەخەن ئێمەش وەک کچە یاریزانەکانی کوردستان دەربکەوین و ئەنجامی باشمان ھەبێت
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
- نەخێر لەو باوەڕەدا نیم ڕاستە ئەوانیش توانای باشیان ھەیە بەڵام ئێمەش ھیچمان کەم نییە لە چاو ئەوان لە ڕوی توانا و باشیمان وە ئێمەش شان بە شانی ئەوان ئەتوانین ھەموو مەحاڵەکان بھێنینە دی بۆیە من بە پێویسی نازانم
*چۆن بوو یانەی ئافرۆدێت ھەڵبژارد؟
- ھەڵبژاردنی من کە پەیوەندی بکەم بە نادی ئافرۆدێت ئارەزومەندانە بوو چونکە یانەیەکی زۆر باشی کوردستانە بۆیە ئەم ھەڵمبژارد.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
- بەبەپرسانی وەرزشی ئەلیم بەس ئیتر با وەرزشی ئەم کوردستانە زیاتر بەرەو دواوە نەیەت ھەولبدەن بەھەموولایەک وەرزشی کوردستان بەرەو پیش بەرین خول پالاوانیتی بکەنەوە ئەگەر پیشتان ناکریت واز بیھینن بەتایبەتی یەکیتی بالەی کوردستان و لقی سلیمانی خولبکانەوە نازانم بۆچی خول ناکانەوەراستە قەیرانی دارایی ھەیە بەلام کردنەوەی خۆلیکی بالە ھەموو ۲٠٠٠٠٠٠دیناری تێ ناچیت جونکە تەنھا پارەی برا داوەرەکان ئەدان ئەوانیش تەتوانن لەخۆیان ببورن بە برێکی کەم تریش بیکەم وە ھەیشیانە بێ بەرامبەر داوەری ئەکات ئیتر بۆ خول ناکانەوە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
- تەنیا ئاواتی من ئەوەیە بگەم بەو ناسناوەی خۆم ئەمەوێت.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
- بە لێ منیش وەک یاریزانە جیھانێیە کان درێسەکەم بکرن و لەبەری بکەن بەڵێ ڕینشا اللە خولی کوردستانمان بۆ دەکرێتەوە و منیش یەکێکم لەو یاریزانانە .
*لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراوی؟
-نەخێر تا ئێستا ئەو دەرفتەم بۆ نەڕەخساوە.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمەت کردنی بەردەوامی یاریزانان ھەر سەرکەوتووبن لە خزمەت کردن،ھیوادارم خولمان بۆ بکەنەوە سوپاسی ڕاھێنەرەکەم و دایکم دەکەم کە زۆر ھاوکاری بەردەوامی منن لە وەرزش کردن.
