پاریس سان جێرمان لە لە گواستنەوەی ئێمباپێ گەیشتە رێككەوتن

پاریس سان جێرمان لە لە گواستنەوەی ئێمباپێ گەیشتە رێككەوتن
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەگەڵ یانەی مۆناکۆ لەسەر گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکە بۆ ریزەکانی گەیشتە رێککەوتن.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ و سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا رایانگەیاندووە، یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 5 ساڵ کیلیان ئێمباپێ لە یانەی مۆناکۆ دەباتە ریزەکانی و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان سبەی ئەو یاریزانە پشکنینی پزیشکی بۆ پەیوەندیکردن بە یانە پاریسییەکە ئەنجامدەدات.

لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا چەندین یانە بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ لە رکابەرییدان، یانەی پاریس سانجێرمان دوای گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بەرامبەر 222 ملیۆن ئێمباپێش دەکاتە دووەم گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی مێژووی یاریزانان.


محمد سلێمان
Top