لە پرۆژە هاوبەشەكەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێرو رێكخراوی UNICEF چه‌ندین یاری دۆستانه بۆ لاوان رەخسێندرا
سەرەتا لە ناوه‌ندی لاوانی بنه‌سڵاوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر یاریه‌كی دۆستانه‌ی باله‌ی بۆ كوڕان و كچانی سنووره‌كه ره‌خساند. یاریه‌كه‌ش له نێوان دوو تیپی تێكه‌ڵاوی كچان و كوڕاندا ئه‌نجامدرا.
لە لە قەزای شەقلاوەش ناوه‌ندی لاوانی شه‌قڵاوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر یاریه‌كی دۆستانه‌ی بۆ هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی نه‌وجه‌وانانی شه‌قڵاوه‌و نه‌وجه‌وانانی میراوه رێكخست. ئه‌نجامی یاریه‌كه به سه‌ركه‌وتنی تیپی تۆپی پێی نه‌وجه‌وانانی شه‌قڵاوه كۆتایی هات به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ.
لە ناحیەی عەینكاوەش له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد، ناوه‌ندی لاوانی عهینكاوهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر به هاوكاری رێكخاروی UNICEF، یاریه‌كی تۆپی پێی دۆستانه‌ی بۆ دوو تیپی تێكه‌ڵاوی كچان و كوران ره‌خساند.
لە قەزای خەبات_تیش ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له یاریگای ناوه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ی بۆ كوردانی خۆجێی و كوردانی ئاواره‌ی كاكه‌یی ره‌خساند. یاریه‌كه له كه‌شێكی ئارام و وه‌رزشیدا به‌رێوه‌چوو.
لە ناحیەی دارەتوو_ش ناوه‌ندی لاوانی داره‌توو. له یاریه‌كی دۆستانه‌ی (كينك بۆكسينك) دا كوردانی رۆژئاوا و باشووری تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردن و پاڵه‌وانێتیه‌كی بۆ (12) یاریزان رێكخست. ئه‌مه یه‌كه‌م یاری (كينك بۆكسينك)ه كه له پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێرو رێكخراوی یونسێفدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها هەر لە ناحیەی دارەتوو ناوه‌ندی لاوانی داره‌توو چه‌ند یاریه‌كی شه‌تره‌نجی بۆ لاوان و نه‌وجه‌وانانی سنووره‌كه ره‌خساند كه پێكهاتبوون له هاووڵاتیانی خۆجێی و كوردانی رۆژئاوا و عاره‌به ئاواره‌كانی عێراق.
ئه‌مه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی یاریه دۆستانه‌كان بۆ پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌خساندنی یه‌كسانی و هێنانه ئارای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندرووسته به درووشمی ( لاوان بپێشڕهون بۆ گۆرانكاری و بەیەكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی ).




ئامادەكردنی: رێبوار ئیدریس
پێداچوونەوە: محمد سلێمان
