کچانی ھەولێر پلەی دووەمیان بەدەستھێنا

کچانی ھەولێر پلەی دووەمیان بەدەستھێنا
لە پاڵەوانێەتی تۆپی تێپەربوو
کچانی ھەولێر پلەی دووەمیان بەدەستھێنا
کچانی یانەی ھەولێر توانیان پلەی دووەمی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق بۆ تۆپی تێپەربوو، کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ھۆڵی داخراوی شەھید فرەنسو ھەریری لە شاری ھەولێر بەرێوەچوو.
کچانی ھەولێر بەیانی رۆژی پێنچشەممە لە یاری پێش کۆتایی رووبەرووی یانەی قەڵا بۆوە، دوای یارییەکی بەھێز لە نێوان ھەردوو یانە کاتی ئاسایی و زیادکراو بە یەکسانبوونی ھەردوو یانە بە ١٩ گۆڵ تەواو بوو.
لە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا یانەی ھەولێر یارییەکەی بەئەنجامی (١-٠) گۆڵ بردەوە.
ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە یانەی ھەولێر لە یاری کۆتایی رووبەرووی یانەی ئیمام موتقین بۆوە، کە ئەم یانەیە زۆربەی یاریزانەکان و راھێنەر لە ریزی ھەلبژاردەی عێراقن.
لە یارییەکی بەھێزدا کاتی ئاسایی یارییەکە بەئەنجامی (٧-٧) گۆڵ بۆ ھەردوو یانە تەواو بوو، لە کاتی زیادکراودا یانەی ئیمام موتقین توانی یارییەکە بەئەنجامی (١١-٩) گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
Top