ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیامێكی بێزاربووی كۆستای پێگەیشت

ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیامێكی بێزاربووی كۆستای پێگەیشت
دیگۆ کۆستای ئیسپانی و ھێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کە لە ئێستادا بەھۆی کێشەی لەگەڵ کۆنتی راھێنەرەوە گەراوەتەوە بۆ ئیسپانیا و نایەوێت بەم دۆخەی ئێستاوە بگەرێتەوە بۆ یانەی شین پۆشەكە.

کۆستا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی ESPN ی ئیسپانی دەڵێت: من تاوانبار نیم تا بەو شێوەیە بگەرێمەوەو لەگەڵ تیپی دووەم راھێنان بکەم، من ھیچ پەیوەندیەکەم لەگەڵ کۆنتی راھێنەر نییە و جا چجا پەیوەندیم لەگەڵ راھێنەری تیپی دووەم ھەبێ، لێرەوە دوا پەیام ئاراستەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەم ئەگەر توانای ئەوەیان نییە من بکرن ئەوا بە ئاشکرا بیڵێن و ئەگەر دەشیانەوێ بم کرن ئێستا کاتیەتی، بۆیە ئەگەر ئەتلەتیکۆ ھێزی کرینی منی نییە با بیرێک لەخۆم بکەمەوە و یانەیەکی تر ھەڵبژێرم.

محمد سلێمان
Top