مێسی لەبارەی روداوەكەی بارسێلۆنا پەیامێكی بڵاوكردەوە

مێسی لەبارەی روداوەكەی بارسێلۆنا پەیامێكی بڵاوكردەوە
ئەمرۆ پێنج شەممە 17-8-2017 لە روداوێکی تیرۆریستیدا کە کرایە سەر دانیشتوانی شاری بارسێلۆنا كە چەندین كەس بوونە قوربانی و برینداركران، دوای روداوەكە لیۆنێل میسی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوكردەوە.

مێسی نوسیویەتی: دەمەوێت پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیانی روداوەکەی شاری بارسێلۆنا بکەم ئەو شارەی کە زۆرم خۆش دەوێت، ئێمە بە ھەمو شێوەیەک توند و تیژی رەتدەکەینەوە، ئێمە دەمانەوێت بە ئاشتی و خۆشی پێکەوە بژین لێبوردن و رێزگرتن لە یەکتر کاری سەرەکی پێکەوە ژیانی ئێمەیە.

محمد سلێمان
Top