پاڵەوانیەتی تۆپی تێپەربوو ئەنجام دەدرێت
کارزان کانەبی
مەبەستی گرنگیدان بە یارییەکانی تۆپی تێپەربوولە عێراق و کوردستان کە بۆ یەکمجارە ئەم پاڵەوانیەتیە لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت، یەکێتی تۆپی تێپەربوو بڕیاریداوە لە ١٥ی ئەم مانگە لە ھەولێر لە ھۆڵی داخراوی شەھید فەرەنسۆھەریری بەرێوە ببات، لەم بارەشەوە سامان ئیبراھیم سەرپەرشتیاری یارییەکانی تۆپی تێپەربوو بۆ كولان گوتی" ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکمجارە لە ھەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت ئەمە چەند جارێکی تریش لە شارەکانی باشووری عێراق بەرێوە چووە کە یارییەکی تازەیە ،بۆیە ئەمجارە بەرپرسانی ئەم یەکێتیە وەرزشییە بڕیاری ئەوەیان دابوو کە یارییەکانی لە کوردستان بەرێوە ببن، بۆە ئەم پاڵەوانیەتیەش ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێ لە ١٥ی مانگ دەست پێ دەکات و ھەریەک لە تیپەکانی (ھەولێرو کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی، کەرخ و رەسافە و دیالە وعمارە وئیمام) بەشداری یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە دەکەن بۆ ئاستی کچان، ئامادەکارییەکی باشمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە ئەم پاڵەوانیەتیە گرنگە لە ئەستۆ بگرین ھیچ کێشەوگرفتێکمان نییە ھەوڵیش دەدەین بە باشترین شێوە ئەم پاڵەوانیەتیە لە ھەولێر ئەنجام بدرێت.
