هەڵبژاردەی كچانی هۆڵەندا بوونە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا
لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەكتر بوونەوەو كچانی هۆڵەندا بەئەنجامی (4-2) گۆڵ سەركەوتنیان تۆماركردو نازناوی پاڵەوانێتیەكەیان بەدەستهێنا.
كچانی هۆڵەندا بۆ یەكەمین جارە ئەو نازناوە دەستەبەر دەكەن، پێشتر كچانی ئەڵمانیا هەشت جار و نەرویژ دوو جار و سویدیش جارێك بوونەتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
محمد سلێمان
