بەداخەوە هەندێک یاریزانی زۆرباشمان لەکوردستان هەبوو بەڵام ڕۆیشتن

بەداخەوە هەندێک یاریزانی زۆرباشمان لەکوردستان هەبوو بەڵام ڕۆیشتن
کچە ڕاھێنەری تایکواندۆمەھنازھیرانی
بەداخەوە ھەنێک یاریزانی زۆرباشمان لەکوردستان ھەبوو بەڵام ڕۆیشتن
دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ کچە یاریزان و ڕاھێنەر مەھناز خان ،دەربارەی ڕەوشی تایکواندۆ لە ئێستەدا لە ھەرێمی کوردستان ،
دانا بەگزادە ـ ھەولێر
ناوی تەواوت و دەرچووی چ قۆناغێکی خوێندنی؟
مەھناز ھیرانی
لە ئێران ھەندەسەم تەواو کردووە.
کورتەیەک لەژیانی وەرزشی خۆت؟
-لەتەمەنی چوار ساڵیەوە وەرزش دەکەم ،خێزانی من ھەمووی وەرزشوانن چوارخوشکم ھەیە سیانیان پاڵەوانی تایکواندۆیەو دانەیەکیان پاڵەوانی جۆدۆ،لەتایکواندۆ ٤٠ ملوانەکەم ھەیە لەوپاڵەوانێتیانەی بەژداریم کردووە.

چۆن بوو تایکواندۆ بووە حەزوو ئارەزووت؟
ـ من زۆر منداڵ بووم حەزی باوکم زوو بمە یاریزان،بەڵام کە گەورەبووم حەزوو ئارەزووی خۆم زیادی کرد تائێستاش تایکواندۆ دەکەم.

ئاستی وەرزشی تایکواندۆ لەچ ئاستێکدایەلەئێستالەھەرێم وعێراقدا؟
ـ لە٢٠٠٤ تا ٢٠١٣ زۆر باش بوو بەڵام کەداعش ھات ھەموو شتێک تێک چوو بەتایبەت وەرزش. بەداخەوە ھەنێک یاریزانی زۆرباشمان لەکوردستان ھەبوو بەڵام ڕۆیشتن و سەفەریان بۆدەرەوەی ووڵات کرد.بەڵام ئێستاش ھی باشمان ھەیە ئەگەر گرینگی پێ بدرێن.

متمانەت ھەیە لەرێزی ھەلبژاردەی عێراق وەکو ڕاھێنەردەستنیشان بکرێت؟
ـ چەندجار بە منیان ووتووە ،لەئێستادا لەم کاتەدا لەعێراق ھەرپۆستێکت لابێ ئیشت پێ ناکرێت بە گونجاوی نازانم.ھەمووان چاوەڕێی ھەڵبژاردنین.

ھەست بەچی دەکەیت ئەو کاتەی کەبەتەواوی لەھەڵبژاردەی ئێراق دەستنیشان بکرێت؟
ـ ھەست دەکەم گروپی گەلێک باشمان ھەبوو کەبەژداری بکەن لە پاڵەوانێتی جیھانی ئۆڵۆمپیک توانای خۆیان نیشان بدەن.

ئاستی وەرزشی ئافرەتان چۆن دەبینی؟؟
ـ وەرزشی ئافرەتان وەکو پیاوان گرینگی پێ نادرێت ،ئێمە ئافرەتی زۆرمان ھەیە کەگەلێک باشن بەڕاستی زەحمەت دەکێشن بەڵام کە گرینگی پێ نەدەن ئەوانیش بێزاردەبن،پێویستە ئەم جۆرە ئافرەتان زیاتر گرینگیان پێ بدەن تاوەکو تواناکانیان نیشان بدەن لە وەرزشی کوردستان و جیھان.

بەرنامەی مەشق وراھێنانتان چۆنە ؟
بەرنامە پێویستی بە زانیاری ھەیە ،زانیاریش پێویستی بەبەژداری کردنە لە خول و پاڵەوانێتی جیھانی ،ئێمە وانەمان نەچووە وە بەرنامەی چاکیشمان ھەیە.
قەیرانی دارایی تاچەند کاریگەی کردۆتە سەر وەرزش بەگشتی؟

ـ زۆر
بۆچی بەوشێوەیە بایەخ وگرنیگی بەوەرزشی ئافرەتان نادرێت وەک پێویست؟
ـ لەپرسیارەم جوابب داوەتەوە لە پرسیارەکانی تر.........


ھیواو ئاواتت چییە؟
ـ ھیوایەتی من بەگشتی ئەوەیە خەڵک بەگشتی بەئارامی بژین ، بەتایبەتیش یانەی ئافرەتانی باشمان ھەیە لەکوردستان بۆ بەژداری کردن لە پاڵەوانێتی جیھانی ھیوادارم پێکەوە لەو پاڵەوانێتیانە بین.

چ داواکاریت ھەیە بۆ پێشخستی وەرزشی ئافرەتان لەکوردستان چییە؟
ـ بەڵێ لەگەڵ یاریزانەکانم تەمرین دەکەین و ھیوایەتیان ئەوەیە توانای خۆیان نیشان بدەن، من مرۆڤێکی مەغرور نیم ،ھەندێک جار ئەوە من عاجز دەکات کە من لە ٤٠ ملوانکە قیاس دەکەن لە گەردی ئەوە کە ھەندێک سالی نە بەباشی ڕاھێنان دەکەم ، من ھەموو ژیانی خۆم بە قوربانی تایکواندۆ کردووە.
لەیاری تۆپی پێ ھاندەری چ ھەڵبژاردەیەک و یانەیەک و یاریزانێکی؟

ـ بارشلۆنا ، ڕۆناڵدۆ
Top