داهاتووی ئۆبامیانگ یەكلایی بووەوە
لەماوەی رابردوودا پەیوەندیكردنی ئۆبامیانگ بەیەكێك لەیانەكانی خولی چینەوە هەواڵی گەرمی رۆژنامە وەرزشییەكانی ئەوروپا بوو، چەند سەرچاوەیەك باسیان لە ئەگەری پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە بە یانەی میلانی ئیتاڵییەوە دەكرد.
یواخیم ڤاتسكەی سەرۆكی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تەواوی ئەو هەواڵانەی بە دەنگۆ و هەواڵی ناراستی رۆژنامەكان باسكردو رایگەیاند پیێر ئیمیریك ئۆبامیانگ لەگەڵ یانەكەیان بەردەوام دەبێت.
وتیشی ئێمە پێشتر كاتێكمان بۆ دیاری كردبوو، لە ئێستاشدا ئەو كاتە كۆتایی هاتووەو ئۆبامیانگیش یاریزانی دۆرتمۆندە.
لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا رایگەیاند تەواوی ئەو هەواڵانەی كە ئۆبامیانگ بە خولی چینەوە دەبەستنەوە دوورە لەراستییەوە هیچ بنەمایەكی نییە.
محمد سلێمان
