بەپەلە ... كۆتایی ... بارسێلۆنا بۆمبەكەی تەقاندەوە و داهاتووی نێیمار ئاشكرا بوو

بەپەلە ... كۆتایی ... بارسێلۆنا بۆمبەكەی تەقاندەوە و داهاتووی نێیمار ئاشكرا بوو
كەمێك پێش ئێستا كەناڵی بێن سپۆرت_ی قەتەر_ی رۆیشتنی نێیمار داسێلڤای بەرازیلی لە یانەی بارسێلۆنا و چوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان راگەیاند.

كەناڵی بێن سپۆرت لە زاری بەرپرسانی یانەی بارسێلۆناوە رۆیشتنی نێیمار لە یانە ئیسپانییەكە راگەیاندوە و وە بێن سپۆرت هەر لە زاری بەرپرسانی یانەی بارسێلۆناوە رۆیشتنی یاریزانە بەرازیلییەكە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دووپات كردۆتەوە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوەش رۆژنامەی ماركا بڵاویكردۆتەوە كە ئیدارەی بلوگرانا بە نیازە ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی بخاتە نێو گرێبەستەكەوە.

ئاشكراشە كە دەبێت یانە فەرەنسیەكە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێیمار بدات كە 222 ملیۆن یۆرۆیە.

محمد سلێمان

Top