بە وێنە ... لە قەزای شەقڵاوە یارییەكی تێنسی سەرمێز بۆ لاوانی دەڤەرەكە رەخسێندرا

بە وێنە ... لە قەزای شەقڵاوە یارییەكی تێنسی سەرمێز بۆ لاوانی دەڤەرەكە رەخسێندرا
لە ژێر درووشمی (سه‌ركردايه‌تی و تواناسازی لاوان بۆ بره‌ودان به‌گۆڕانكاری و پێكه‌وه‌ ژيانی كۆمه‌ڵايه‌تی)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر و رێكخراوی یونسێف له‌ به‌رده‌وامی پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوانیان یارییەكی تێنسی سەرمێزیان بۆ گەنجانی قەزای شەقڵاوە سازكرد.

ناوه‌ندی لاوانی شه‌قڵاوه‌ یاریه‌كی تێنسی سه‌رمێزی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ساز كرد و یاریزانه‌ به‌شداربوه‌كانیش سه‌ركه‌وتوانه‌ چه‌ند یاریه‌كی ئاستبه‌رزیان ئه‌نجام دا و له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن ئاماده‌كارانی یاریه‌كانه‌وه‌ دیاری به‌سه‌ر به‌شدابواندا دابه‌ش كرا.











ئامادەكردن: رێبوار ئیدریس
Top