دووبارە بارسێلۆنا لە لایەن كلوب_ەوە بێ هیوا كرا
دواى ئه‌وه‌ى بارسێلۆنا شكستى هێنا له ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ئیتاڵى ماركۆ فیراتى، ناوى كۆتینۆ په‌یوه‌ست بوو به دووه‌مى ریزبه‌ندى وه‌رزى رابردووى خولى لالیگا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش یۆرگن كلۆب له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێت: ده‌رباره‌ى كۆتینۆ هیچ شتێك نیه، له‌مه‌و پێش ئه‌وه‌م گوتوه ئه‌م یاریزانه بۆفرۆشتن نیه، جارێكى تر ده‌مه‌وێت دووپاتى بكه‌مه‌وه كۆتینۆ نافرۆشین.
راهێنەرە ئەڵمانییەكە له كۆتایدا ده‌ڵێت: هیچ ووشه‌یه‌ك شك نابه‌م له‌وه زیاتر شى كردنه‌وه هه‌ڵبگرێت، من تێناگه‌م بۆفرۆشتن نیه مانایى چى.
محمد سلێمان
