بە وێنە ... لە هەولێری پایتەخت خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بەرێوەدەچێت
له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌و بۆ هه‌میشه به‌رزراگرتنی مێژوی پاله‌وانه‌كانی هه‌ولێر له‌و بواره‌دا، ناوه‌ندی لاوانی هه‌ولێر سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر خولێكی تایبه‌ت به بهركردنهوهی قورسایی بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌وجه‌وانانی شاری هه‌ولێر كرده‌وه، رۆژانه به‌شداربوان به‌رده‌وامن له مه‌شقی تایبه‌تی خۆیان به رێنوێنی مامۆستای تایبه‌ت به‌و وه‌رزشه.
سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ش ده‌ڵێ: ده‌مانه‌وێت ئه‌م یاریه له شاره‌كه‌ماندا هه‌میشه به زیندویی بمێنێته‌وه چونكه هه‌میشه زۆربه‌ی پاڵه‌وانانی كوردستان لێره بوون، ئێستاش رۆژانه له ئێواره‌وه مه‌شقه‌كانمان ده‌ستپێ ده‌كه‌ین و به‌شداربوانیش به رۆحێكی پڕ له وه‌رزشییه‌وه مه‌شقی رۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی دوارۆژێكی گه‌شیان لێ ده‌كرێت.


ئامادەكردن: رێبوار ئیدریس
دارشتنەوە: محمد سلێمان
