رۆناڵدۆ دووشەممەی داهاتوو لە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت

رۆناڵدۆ دووشەممەی داهاتوو لە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و باشترین یاریزانی جیهان رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەچێتە دادگا.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رۆژی دووشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەردەم دادگا و لەبەردەم دادوەر لە (بۆزۆیلۆ دی ئەلارکۆن) ئامادە دەبێت.

رۆناڵدۆ تۆمەتبارکراوە بە نەدانی باج لەنێوان ساڵانی 2011 - 2014 داو بەو هۆیەشەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ئەستێرەكەی مێرنگی دەیەوێت یانەی ریاڵ مەدرید و خولی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی دادوەریش کاتژمێر (11:30)ی رۆژی دووشەممە بەکاتی ئیسپانیا رۆناڵدۆ دەچێتە دادگاو روداوەکەش لەلایەن 30 سەرچاوەی هەواڵی و زیاتر لە 125 رۆژنامەنوسەوە روماڵ دەکرێت.


محمد سلێمان
Top