بە وێنە ... به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر و رێكخراوی یونسێف لە پرۆژەیەكی هاوبەش چەندین چالاكی وەرزشیان رەخساند
لە كاو چالاكیەكانی ئەم جارەدا قەزای بنه‌سڵاوه پشكی شێری بەركەوتوو لە ناحیەی دارەتووش یاریەکی دۆستانەی تۆپی بالە بۆ لاوانی دەڤەرەکە ئه‌نجامدرا، كار‌و چالاكیەكانیش بەم شێوەیە بوو:
لە ناحیەی دارەتوو ناوەندی وەرزش و لاوانی دارەتووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر بەھاوکاری رێکخراوی یونسێفی نێودەولەتی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری وەرزش دۆستانی دەڤەرەکە لە درێژەی کاروپرۆژە جۆراوجۆرەکانیاندا، یاریەکی دۆستانەی تۆپی بالەی بۆ لاوانی دەڤەرەکە ئه‌نجام دا، لە کۆتاییدا دیاری و جامی سەرکەووتن بەسەر بەشداربوانی یاریەکەدا دابەش کرا تیدا بەشداربووان و بینەرانی یاریەکە ھیوای بەردەوام بوونیان بۆ ناوه‌ندی داره‌توو خواستن.

لە قەزای بنەسڵاوە لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی ناوەندی وەرزش و لاوانی بنەسلاوەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر بەهاوکاری ڕێکخراوی یونسیف به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ك وه‌زشوان و ته‌ماشاكه‌ر، یاریه‌كی وه‌رزشی تێنسی سه‌رمێزی بۆ كۆمه‌ڵێك له نه‌وجه‌وانان و لاوانی سنووره‌كه ساز كرد، پاشان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی خوله‌كه‌وه دیاری و جامی سه‌ركه‌وتن به‌خشرایه كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌توو به‌شداربوان.

هەر لە قەزای بنەسڵاوە ناوه‌ندی بنه‌سڵاوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر نمایشێكی هونه‌ری جه‌نگی تیپی كاراتی به مه‌به‌ستی پیشاندانی توانای جه‌سته‌یی وه‌زشوانان پیشان دا، ئه‌مه یه‌كه‌م نمایشی هونه‌ری جه‌نگییه كه له پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی لاوانی هه‌ولێرو یونسێفدا ئه‌نجام ده‌درێت، توانای جه‌سته‌یی و زیره‌كی هونه‌ری جه‌نگی كاراتی ئاماده‌بوانی سه‌رسام كرد.

ئامادەكردن: رێبوار هەورامی
دارشتنەوە: محمد سلێمان
