مۆناكۆ: كێ مباپی دەوێت با 180 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بكات

مۆناكۆ: كێ مباپی دەوێت با 180 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بكات
ئەمرۆ هەینی 28-7-2017 رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاوی کردۆتەوە کە دوای ئەوەی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا كێبركێی ھەوڵی گواستنەوەی مباپیان دەدا لە نێوانیشیاندا یانەی ریاڵ مەدرید و وە لە دوا ساتەکانیشدا یانەی بارسێلۆنا ھاتۆتە نێو ئەو کێبرکێیەوە.

ئەم داواكارییە یانە گەورانەش ئیدارەی یانە فەرەنسیەكەیان ناچاركردووە و وە ھیچ رێگەیەکیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆیە ئیدارەی یانەی مۆناكۆش نرخی مباپی بە
180 ملیۆن یۆرۆ دیاركردووە و رایانگەیاندووە كە کێ بەو نرخە مباپی دەوێت دەتوانێت بیکرێت.


محمد سلێمان
Top