ئاگاداری خشتەو كاتی ئەنجامدانی هەردوو یاری چوون و هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا بن

ئاگاداری خشتەو كاتی ئەنجامدانی هەردوو یاری چوون و هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا بن
یەکێتی تۆپی پێ و رابیتەی لالیگا خشتەو كاتی ئەنجامدانی ھەردوو یاری چون و هاتنی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیا راگەیاند.

وابریاریشە رۆژی یەک شەممە 13-8-2017 یاری چون لە یاریگای کامپ نۆ لە كاتژمێر: 11:00ی شەو بە کاتی کوردستان ئەنجام بدرێت و یاری هاتنیش لە شەوی چوار شەممە 16-8-2017 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت لە كاتژمێر: 12:00ی شەو بە کاتی کوردستان.

ھۆکاری درەنگ بوونی ئەنجامدانی یاری هاتن واتا گەرانەوە، ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێ_ی ئیسپانیا رایگەیاند کە بەھۆی ئەوەی ئەو یاریە چوار شەممە دەکرێت لە هەمان كاتیشدا چەندی یاریەکی پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگ بەرێوەدەچێت بۆیە بریارماندا دوای ئەو یاریانە یاری هاتن ئەنجام بدرێت.


محمد سلێمان
Top