گازی باکوور خۆی گەیاندە خولی نایابی عێراقی

گازی باکوور خۆی گەیاندە خولی نایابی عێراقی
گازی باکوورخۆی گەیاندە خولی نایابی عێراقی


دوێنی دووشەممە لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراقی و سەرکەوتن بۆ خولی نایابی عێراقی لە دواین یاری گەیشتن بە خولی نایب لە کۆمەڵەی باکور و کوردستان لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکەکەدا ھەرچەندە ھەردوو یانە ئامانجیان تەنیا سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە بوو و یارییەکی چارەنووساز بوو بۆ ھەردوو تیپ ئەنجامی کۆتایشدا یانەی گازی باکور یارییەکەی بردەوە بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ و خۆی گەیاندە خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە وەرزی داھاتوو دەبێتە نوێنەری یانەکانی کەرکووک لە خولی عێراقی.


کارزان کانەبی......فۆتۆ.. ئوميد ئیبراھیم
Top