دارەوان قادر بڕیاری نەداوە
تیپی تۆپی پێی یانەی کەرکووک وەرزی ڕابردوو بەسەرپەرشتی دارەوان قادری ڕاھێنەری لاوی شارەکە توانی بۆ یەکمجار یانەی کەرکووک بکاتە خاوەنی پلەی سێ یەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان و تیپێکی لاو بۆ شارەکە درووست بکات، بەڵام قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان بۆتە کۆسپ بۆ سەرجەم وەرزشکاران و یانەکان کە ئامادەکارییەکانیان بۆ خولەکان دوا خەن، تیپی تۆپی پێی یانەی کەرکووکیش تاکو ئێستا دیار نییە کە ئاخۆ چ کاتێک دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەن، لەم بارەشەوە دارەوان قادر ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی یانەی کەرکووک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکو ئێستا ھیچ شتێک نەکراوە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانمان بکەین بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، لەبارەی چارەنووسی خۆشی وەکو ڕِاھێنەری کە ئایا بەردەوام دەبێت یاخود پەیوەندی بە یانەیەکی تر دەکات دارەوان گوتیشی" تاکوئێستا ھیچ بڕیارێکم نەداوە کە ئاخۆ بەردەوام دەبین یان نا چونکە تاکو ئێستا وادەی خولەکە دەست نیشان نەکراوە و یانەکەش ھیچ ئامادەکارییەکی دەست پێنەکردووە، بۆیە ھەر کاتێک یانەکە بڕیاری دا ئێمەش دانیشتنمان دەبێت و بڕیاری خۆمان دەدەین.
کارزان کانەبی
