زێرەڤانی ستافێکی نوێ ڕاھێنەری دیاری کرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زێرەڤانی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان نەیتوانی ئەنجامێکی پێویست بەدەست بھێنیت و بتوانێت یانەکە بگەرێنەوە قۆناخەکانی پێشوو، ئەم وەرزەش ستافی تازەی کارگێڕی یانەی وەرزشی زێرەڤانی دەیانەوێ تیپەکە بگەرێتەوە نێو کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی خولی نایابی کوردستان بۆیە لەگەڵ دەست بەرکاربوونی ستافی تازە لە کارگێڕی یانەکە بڕیاری گۆڕینی ستافی ڕاھێنەرانیان داو ستافێکی تازەی ڕاھێنەرانیان بۆ تیپی تۆپی پێی یانەکە دەستنیشان کرد ، دەستەی تازەی ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەکەش لە ھەریەک لە (سلێمان ڕەمەزان) وەکو ڕاھێنەری تیپ (وەحید رەشید و حوسێن عەبدوللا) وەکو یاریدەدەری ڕاھێنەر و (زوھێر عەبدولجەمال) وەکو ڕاھێنەری گۆڵپارێز و (ماھیرئیسماعیل) وەکو سەرپەرشتیاری تیپ دەست بەرکاربوون بۆ وەرزی نوێ خولەکەش ئەم ستافە تیپەکە بەرێوە دەبن و یانەکەش بە سەر پەرشتی سلێمان ڕەمەزانی ڕاھێنەری پێشووی یانەکە دەستی بە یەکە مەشقیەکان کردووە لەسەر یاریگای خۆیان لە شاری دھۆک تاکو ئێستاش نازاندرێ کە ستافی ڕاھێنەرانی یانەکە چ گۆڕانکارییەک لە پێکھاتەی یانەکە دەکەن ئایا وەکو ساڵانی تر پشت بە یاریزانانی دەرەوەی شاری دھۆک دەبەستن یاخود پلانی ئەمساڵی کارگێڕی یانەکە پشت بەستنە بە یاریزانانی نێو شاری دھۆک و دەوروبەری و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش وادەی دەستپێکی وەرزی نوێ ڕانەگەیاندووە.
کارزان کانەبی
