چەند یانەیەک یاسین کەریمی کردۆتە ئامانج
یاریزانانی کوردی شارەکانی کوردستان بوونەتەجێگای بایەخی یانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و بە گرێبەستی گران بەھا یاریزانانی کوردستان پەڵکێشی ریزی یانەکانیان دەکەن، یاسین کەریم گۆڵپارێزی پێشووی یانەی نەورۆز و یانەی سلێمانی و ئێستاش لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی یاری بۆ یانەی مینای شاری بەسرا دەکات، بەڵام پێشبینی دەکرێ لە دوای تەواو بوونی خولی عێراق یانەیەکی دیکە ھەڵبژێرێت بۆ خۆی، لەم بارەشەوە یاسین کەریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکو ئێستا من پەیوەستم بەم گرێبەستەکەی کە لەگەڵ یانەی مینا ھەمە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و ئێستاش لە یانەکە ئاسوودەمە چونکە وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی یاری دەکەم لە یانەکە، بەر لە ھاتنیشم بۆ ئەو یانەیە چەندین یانەی تر داوای منیان کردبوو، بەڵام بۆ من شاری بەسرا باشتر بوو یاریزانی کوردی تریشی لێ بووە، لەبارەی دیاری کردنی چارەنووسی خۆشی لە دوای کۆتایی ھاتنی خولی عێراقی یاسین گوتیشی" بەلێ ئێستا زۆر یانە ھەیە کە گرێبەستیان بۆم ناردووە، بەڵام پێم خۆشە لە کۆتایی وەرزە و تەواو بوونی گرێبەستم لەگەڵ یانەی مینا ئەوکاتە ناوی یانەکانیش ئاشکرا دەکەم و ئەوکاتیش چارەنووسم دیاری دەکەم یان دەمێنمەوە لەگەڵ یانەی مینا یاخود دەچمە یانەیەکی تر شاری بەسراش بۆ ئێمەی یاریزانانی کورد تاڕادەیەک باشە چونکە توانیومانە ئاستی شایستەی خۆمان پێشکەش بکەین وەکو یاریزانی کورد رێزی زۆریشمان دەگرن، ھیواداریشم ئەمساڵ بتوانم ئەنجامێکی شایستە لەگەڵ یانەی مینا بەدەست بھێنم ئەوەش بسەلمێنین کەوا یاریزانانی کورد ھیچیان لە یاریزانانی تری پیشەگەر کەمتر نییە.
کارزان کانەبی
