بە وێنە و بە فەرمی ... دانێلۆ پەیوەندى بە مانچێستەر سیتیەوە کرد

بە وێنە و بە فەرمی ... دانێلۆ پەیوەندى بە مانچێستەر سیتیەوە کرد
مانچستەر سیتى بەشێوەیەکى فەرمى دانێلۆى بەرازیلی و بەرگریکارى ریاڵ مەدریدی گواستەوە یانەکەى.

نرخى گرێبەستەکەى دانێلۆ لە ریاڵ مەدریدەوە بۆ مانچستەر سیتى بڕى 30 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پێنج ملیۆن یۆرۆ لە کاتى بردنەوەى نازناوەکان.

هاوکات گرێبەستەکەى دانێلۆ بۆ ماوەى پێنج ساڵە و تا 2022 لە سیتیزنس دەمێنێتەوە.

دانێلۆ لە ریاڵ مەدرید هەلى بەشدارکیدرنى بەشێوەیەکى سەرەکی نەبوو، ئەمەش وایکرد یاریزانە بەڕازیلیەکە رووبکاتە مانچستەر سیتى و چەند خولەکێکى زیاتر لە یاریەکان بەشدارى بکات.




محمد سلێمان
Top