ئەمرۆ مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید لە جامی پاڵەوانان بەیەك دەگەن

ئەمرۆ مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید لە جامی پاڵەوانان بەیەك دەگەن
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، یانەی ریال مەدرید یەكەم یاری خۆی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە پاڵەوانیەتی جامی دۆستانەی پاڵەوانان ئەنجامبدات.

ریال مەدرید ماوەی هەفتەیەكە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە و كامپێكی مەشق و راهێنانی كردۆتەوە، وابریاریشە لە یارییەكانی پاڵەوانیەتی دۆستانەی جامی پاڵەوانان سێ یاری دۆستانە ئەنجامبدات.

ریال مەدرید لەیەكەم تاقیكردنەوە رووبەرووی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە، ئەم یارییەش ئەمشەو كاتژمێر: 12:00ی شەو بەكاتی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

محمد سلێمان
Top