بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی كۆتینهۆ بۆندێكی خەیاڵی ئامادە كردووە
پێشتر یۆرگن كلۆپ پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی لیستەر سیتی لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی لە ئاسیا، لەلایەن رۆژنامەنوسێكەوە پرسیاری پەیوەندی نێوان بەرشلۆنە و كۆتینهۆی لێدەكرێت.
كلۆپ دەڵێت: كاتێك سوارێز چووە بەرشلۆنە من دووربووم لە ئانفیلد، كاتێكیش زانیم ستێرلینگ چۆتە یانەی مانچستەر سیتی من ئەوكات راهێنەری دۆرتمۆند بووم.
كلۆپ دەشڵێت: ئێستا دۆخەكە جیاوازە، من راهێنەری لیڤەرپوولم، رێگە نادەم یاریزانەكان لێرە بچنە دەرەوە، چونكە تیپەكەمان پلانێكی تۆكمەی هەیە و بەرەو ئامانجی خۆمان دەرۆین.
لەمبارەیەوە یانەی بەرشلۆنە بۆندێكی خەیاڵی ئامادە كردووە كە بڕەكەی دەگاتە (100) ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەمەش دەیەوێت كۆتینهۆ لەژێر سەرپەرشتی كلوپ و یانەی لیڤەرپول دەربهێنێت و بیباتە بلوگرانا.
محمد سلێمان
