ڕاھێنەرێک گۆڵپارێز بۆ یانەکەی درووست دەکات
تیپی تۆپی پێ پێی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دوای بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ئەمساڵیش دەیەوێت بە ھەمان ریتمای ساڵی ڕابردوو پشت بە کوڕانی لاوان و تازە پێگەیشتوانی یانەکەی ببەستێ بۆ ئەوەی بتوانن پێکھاتەیەکی لاویان ھەبێت، سەفین حەمەدەمین ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەکە لە ئێستاوە بەرنامەی بۆ ئەوەی داناوە بتوانێت باشترین گۆڵپارێز بۆ یانەکەی ئامادە بکات، لەم بارەشەوە سەفین حەمەدەمین ڕاھێنەری گۆڵپارێزی لاوان و تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری
گوڵان گوتی" من سەرەتا کە خۆم گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگە بووە بۆ ماوەی سێ وەرزش بۆیە دەستەی کارگێری یانەکە منیان دەست نیشان کردبۆ ڕاھێنەرایەتی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتوانی یانەکەمان بۆ ئەوەی ئێمەش پشت بە لاوانی خۆمان ببەستین و ئەوان درووست بکەین بۆ یانەکەمان، گوتیشی " گرێبەستم بۆ ھاتوو وەکو گۆڵپارێز بەڵام پێم باش بوو زیاتر ڕوو لە کاری ڕاھێنەری بکەن و خزمەتی زیاتری لاوانی شارەکەم بکەم وەکو ڕاھێنەرێک لێرەوەش دەمەوێ زیاتر خزمەتی یانەکەم بکەم بۆ ئەوەی گۆڵپارێزی باش درووست بکەم بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر گوتیشی" ئێمە لە شاری ھەولێر گۆڵپارێزی باشمان ھەیە لە یانەکان پشت گوێ خراون، بەڵام ئێمە لە یانەی پێشمەرگە گۆڵپارێزی باشمان ھەیە و توانایان ھەیە بۆ ماوەیەکی کەم لە خولی نایاب یاری بکەن، ھیواداریشم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولی لاوان بەرێوە ببات، چونکە لاوەکانمان زیاتر لە خولەکە بە دیار دەکەون، بەرنامەی زۆریشمان دەبێت بۆ زیاتر پێش خستنی ئاستی یانەی پێشمەرگە بە تایبەتی لە گۆڵپارێزەکان.
کارزان کانەبی
