یانەی سەورە پاشەکشەی لە خولی عێراق کرد

یانەی سەورە پاشەکشەی لە خولی عێراق کرد
یانەی سەورە پاشەکشەی لە خولی عێراق کرد
دوای ئەوەی یانەی سەورەی شاری کەرکووک توانی کێبرکێیەکی باش بکات بۆ بەدەستھێنانی پلێتی سەرکەوتن بۆ یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی عێراق و سەرکەوتن بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێراقی، بەڵام لە دوا ساتەکانی بەر لە دەستپێکی خولەکە یانەی سەورە خۆکشانەوەی لە خولەکە ڕاگەیاند لە بارەی ھۆکاری کشانەوەی تیپەکەش لە خولی پلە یەکی عێراقی دارا محەممەد ڕاھێنەری یانەی سەورە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھۆکاری سەرەکی بەشداری نەکردنمان لە خولی عێراقی بۆ ھۆکاری دارایی دەگەرێتەوە چونکە ئیدارەی یانەکەمان گوتیان گرفتی پارەمان ھەیە ناتوانین بەشدار بین ، جگە لەوەش یارییەکانی ئەم قۆناخە ھەمووی گەڕایەوە شاری بەغداد بۆ ماوەی ١٥ رۆژیش بوو پارەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە ئەگەر لە کوردستان بووایە بەشدار دەبووین، ئێستاش بۆماوەی ١٥ رۆژ تیپەکەمان پشوو پێداوە بۆ ئەوەی دوای ئەوە بزانین ئیدارەی یانەکەمان بەرنامەیان چی دەبێت کە کشاینەوەش لە خولی عێراقی تووشی سەدمەیەکی گەورە بووم وەکو ڕاھێنەر ، دوای ئەم ھەمووە ئەنجامە باشە بۆ ئێمە ناخۆش بوو کە بەشدار نەبین چونکە زەحمەتی زۆرمان بینی بۆ سەرکەوتن و دواتریش تیپێکی زۆر بەھێزمان درووست کردووە و خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتواناین لەسەر ئاستی کوردستان دەمانتوانی کێبرکێ بکەین و ئێستاش دەبێت ئیدارە خۆی وەڵامی ئەوانەش بداتەوە کە لێمان دەپرسن بۆچی بەشدار نەبووینە، بۆ خولی پلە یەکی کوردستانیش کە تاکو ئێستا دیار نییە کەی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوکاتیش قسە لەگەڵ کارگێری تیپەکە دەکەین ئەگەر ڕازی بووین لەگەڵیان بەردەوام دەبین بزانین ھەتاکو ئەو کات چی دەبێت، جێگای ئاماژە پێکردنە یانەی سەورە شان بە شانی یانەی گازی باکوری ھاوشاری سەرکەوتووبوو بۆ قۆناخی دووەمی خولی پلە یەکی عێراقی و چانسی باشی ھەبوو لە ئەگەری بە دەستھێنانی یەکێک لە پلیتەکانی سەرکەوتن.
کارزان کانەبی
Top