جوانا کۆنتا لە قۆناغی هەشتی وێمبڵدۆن سیمۆنا هالێپی دوورخستەوە

جوانا کۆنتا لە قۆناغی هەشتی وێمبڵدۆن سیمۆنا هالێپی دوورخستەوە
جوانا کۆنتای خانمە تێنسزانی بەریتانی، دۆڕانێکی چاوەڕواننەکراوی دووچاری سیمۆنا هالێپی تێنسزانی رۆمانی کرد و لە تێنسی وێمبڵدۆندا دووریخستەوە.

لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا و لە یارییەکی بەهێزدا، جانا کۆنتا لە نێو خاک و لەبەردەم هاندەرانییدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سیمۆنا هالێپی دووەمی تێنسزانانی جیهانی بردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هالێک ئاستێکی بەرزی پیشاندا و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی حەوت شەش بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەمدا یارییەکە بە هەمان ئەنجام کۆتاییهات بە ڵام ئەمجارە لە سوودی کۆنتا، لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەشدا جوانا بە پاڵپشتی هاندەرانی ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش چوار ئەم کۆمەڵەیەشی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.


محمد سلێمان
Top