پیرێز بۆ زیدان: هازارد لە بیر بكە

پیرێز بۆ زیدان: هازارد لە بیر بكە
فلۆرەنتینیۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەكەی كردووە گواستنەوەی ئیدن هازاردی بەلژیكی لەبیر بكات.

هازارد یەكێكە لەو یاریزانانەی زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سەرسامە بەتواناكانی و زیاد لەجارێكیش داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی كردووە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە زێدانی راهێنەری راگەیاندووە گواستنەوەی هازارد ئەستەمە و داوای لێكردووە لەبیری بكات.

رونیشكراوەتەوە یانەی چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرە بەلژیكیەكەی ببێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی خەیاڵییە، بەو دوو هۆكارەش پیرێز داواكەی ئاراستەی زێدان كردووە.

محمد سلێمان
Top