بە فەرمی ... بارسێلۆنا و مێسی تا ساڵی 2021 لەگەڵ یەك دەبن
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، مێسی تاوەکو 2021 لەگەڵ بارسێلۆنا دەمێنیتەوە و ئەگەری زیادکردنی ساڵێکی دیکەشی بۆ گرێبەستەکەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 300 ملیۆن یۆرۆیە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری گۆڵ، گرێبەستە نوێییەکەی مێسی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، 44 ملیۆن بۆ یاریزانەکە و 56 ملیۆنیش بۆ باج دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 300 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ بڵاوگرانا.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، دواجار گفتوگۆییەکانی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و خۆرخی مێسی، باوک و بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسی بە سەركەوتووی كۆتایی هاتووە و هەردوولاش لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە گەیشتنە رێککەوتن.
محمد سلێمان
