بە فەرمی ... پیپی لەگەڵ بیشکتاش درێژە بە یاریكردن دەدات

بە فەرمی ... پیپی لەگەڵ بیشکتاش درێژە بە یاریكردن دەدات
دوێنێ شەو 4-7-2017 کیلبێر پیپی بەرگریکاری پورتوگالی و یانەی ریاڵ مەدرید دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە مەلەكیەكە چەندین دەنگۆ لەسەر رۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ چەندین یانە بڵاو کرانەوە.

بەڵام دواتر و سەرئەنجام ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی بیشکتاشی تورکیەوە کرد و بۆ ماوەی 2 وەرز گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزا کرد و بە موچەی ساڵانەی 4 ملیۆن یۆرۆ و بە شیوەیەکی رەسمی لە خولی تورکیا درێژە بە یاری کردنی دەدات.

محمد سلێمان

Top