یانەیەكی قەتەر هەوڵەكانی خۆی بۆ گواستنەوەی ئینێستا دەست پێكرد

یانەیەكی قەتەر هەوڵەكانی خۆی بۆ گواستنەوەی ئینێستا دەست پێكرد
یانەی رەیانی قەتەری هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاندرێس ئینێستا، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆیشتنی ئینێستا لە یانەکە، یانە رەیانی قەتەری ماوەی مانگێکە گفتوگۆییەکانی بۆ رازیکردنی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و دەیەوێت لەم هاوینەدا وێنەکێشە ئیسپانییەکە بباتە خولی قەتەر.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ئینێستا بڕیاریی کۆتایی خۆی بە مانەوە یان رۆیشتن لە بارسێلۆنا نەداوە، بەڵام یانە قەتەرییەکە بەهێزەوە کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات.

گرێبەستی ئینێستای 32 ساڵ لەگەڵ بارسا لە هاوینی 2018 کۆتاییدێت و یاریزانەکە نایەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە کە لە تەمەنی گەجێتییەوە لەو یانەیە یارییدەکات.

پێشتر چاڤی هێرناندێز لە یانەی بارسێلۆنا چووەتە قەتەر و پەیوەندیی بە یانەی سەدد کردووە، سەرچاوەکان دەڵێن، پێدەچێت ئینێستاش هەمان رێگەی چاڤی بگرێتە بەر.

محمد سلێمان
Top