كۆستا لە لایەن بێشیکتاشەوە داواكراوە

كۆستا لە لایەن بێشیکتاشەوە داواكراوە
یانەی بێشیکتاشی تورکی دوای پێپێ قۆڵی بۆ گواستنەوەی دیێگۆکۆستای بەڕازیلی هەڵکرد.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، یانەی بێشیکتاش بەنیازە دیێگۆکۆستای یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە شێوەی خواستن بگوازێتەوەی ریزی یانەکەی.

دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی بلوز لە وەرزی نوێدا کۆستا لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە، بۆیە یانە داڵەکان لەگەڵ بەڕێوبەری یاریزانەکە گفتووگۆی کردووەو چاەڕی دەکرێت بەمنزیکانە وەڵامی یانەتورکییەکە بدەنەوە.

دێیۆگۆ کۆستای بە رەچەڵەک بەڕازیلی و هەڵگری وڵاتینامەی ئیسپانیا لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کردووە بەشدارلی لە 89 یاریدا کردووە و 52 گۆڵی تۆمار کردووە.

محمد سلێمان
Top