جوھارت داوا کراوە
یانەی نیوکاسلی ئینگلیزی کە ئەمساڵ سەرکەتووە بۆ یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید رافائیل بینتز کە توانی یانەکە سەرکەوێنتەوە بۆ خولە گەورەکەی ئینگلتەرا ئێستاش کارگێری تیپەکە ئامانجێَکی ھەیە لە وەرزی خولی نایابی یانەکانی ئینگلتەرا ئەویش بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولەکە ، بینتزی ڕاھێنەر لە ئێستادا داوای لە کارگێری یانەی نیوکاسل کردووە بۆ ئەوەی بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی مان سیتی جوھارت بکەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان، میدیاکانی ووڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا بینتز داوای لە م گۆڵپارێزە کردووە بۆ ئەوەی بێنە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانەکەیان، ئاستی ئەم گۆڵپارێزە وەکو پێویست بووە لە ماوەی ڕابردوو ، لەئێستاشدا یانەی شەیتانە سورەکانیش ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە بگوازنەوە ، بەڵام بینیتز دەیەوێت پێش مۆرینھۆ بکەوێت لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزەدا.
کارزان کانەبی
