مان یونایتد بە دوای یاریزانێکی کرواتییە

مان یونایتد بە دوای یاریزانێکی کرواتییە
مان یونایتد بە دوای یاریزانێکی کرواتییە
یانەی مان یونایتدی پاڵەوانی جامی یۆرۆپا لیک ئەوروپا بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی ئیدارەی یانەکە و مۆرینھۆی ڕاھێنەری بەڕەگەز پورتوگالی و یانەی مان یونایتد لە ئێستادا پلانی تۆکمەی دارێشتووە بۆ ئەوەی چەندین ئەستێرەی یانەکانی ئەوروپا بھێنێتە ریزی یانەکەی و لە وەرزی نوێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بتوانێ یانەی شەیتانە سورەکان بگەرێنێتەوە نێو کێبرکییەکان، لە ئێستادا یانە ئینگلیزییەکە لە ھەوڵی ئەودایە ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی کرواتیا ماتیۆ کۆڤاسیتچ بگوازێتەوە ریزی یانەکە لە ھاوینی ئەمساڵ ، ماتیۆ لە ٧٣ی یاری بەشداری کردنی لەگەڵ یانەی شاھانە تەنیا ٣ گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردووە و خاوەن ئاستێکی بەرز بووە لە ھێلی ناوەڕاست ، میدیاکانی ووڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی و بەھەموو ھێزی خۆی لە دوای ئەوەیە ئەم یاریزانە کرواتییە بە ھەر نرخێک بێت بگوازێتەوە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی زیاتر بەرز بکاتەوە ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە لە بارەی چارەنووسی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
Top