پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوی ئاسیا بەرێوە ناچێت
ھەرچەندە بڕیار بوو لە ٢٥ی مانگی حەوت لە شاری ھەولێر پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوی ووڵاتانی ئاسیا لە شاری ھەولێر بەرێوە بچێت ، بەڵام بەھۆی ئەو گرفتانەی لە کەنداوی عەرەبی درووست بووە گرنتی ئەوە نییە کە ئەم پاڵەوانیەتیە لە ھەولێر بەرێوە بچێت، لە بارەی بەرێوەچوونی ئەم پاڵەوانیەتیەش لە شاری ھەولێر ئاسۆعادل سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە بەفەرمی ڕەزامەندیمان وەرگرتووە لەلایەن یەکێتی تۆپی سەرزەوی ئاسیا بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا لە شاری ھەولێر بەرێوە ببەین، بەڵام گرفتێک ھاتۆتە پێش کە گرنتی ئەوە نەماوە ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوە بچێت، ھۆکارەکەش بۆ ئەو کێشەی کەنداو دەگەرێتەوە لە نێوان ووڵاتان بۆیە ئەگەر بەرێوەبچێتیش باوەڕناکەم زۆرێک لە ھەڵبژاردەکان بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە بکەن، دواتریش ڕەنگە بەھۆی بارودۆخی عێراقیش وەکو پێویست نییە، بۆیە ئێمە ئامادەکاریمان تێدا وەکو یەکێتی تۆپی سەرزەوی عێراقی ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوە ببەین ، بەڵام ھیچ ئەگەرێک نییە بۆ بەرێوەچوونی ئەم پاڵەوانیەتیە لە کوردستان، ھەرچەندە بەرپرسانی تۆپی سەرزەوی ئاسیا ئەوان ئێمەیان سەرپشک کردووە و ڕەزامەندییان داوە بە ئێمە بەڵام کە تیپەکان ئامادە نەبن کەواتە ناتوانین ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوە ببەین، بۆیە وەکو یەکێتی تۆپی سەرزەوی عێراقی ھیچ گرنتەیەک نادەین بۆ بەرێوەچوونی ئەم پاڵەوانیەتیە لە وادەی خۆی.
کارزان کانەبی
