یانەی ھەلۆ دەستبەرداری ڕاھێنەرو یاریزانەکانی نەبووە

یانەی ھەلۆ دەستبەرداری ڕاھێنەرو یاریزانەکانی نەبووە
یانەی ھەلۆ دەستبەرداری ڕاھێنەرو یاریزانەکانی نەبووە
لەگەڵ ئەوەی تاکو ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وادەی دەستپێکردنی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دیاری نەکردووە، بەڵام یانەکانی بەشدار لەم خولە ھەریەکە لەلایان خۆیانەوە خەرێکی خۆ بەھێز کردن و مەشقکردنن بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکی باش بکەن بۆ ئەم دەستپێکی خولەکە، یانەی ھەلۆی دەڤەری بارزان ئەویش یەکێک دەبێت لە یانە بەشداربووەکانی خولەکە لەگەڵ ئەوەی ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە ، بەڵام سەرجەم یاریزانان و ستافی ڕاھێنەرانی ئامادەیە بۆ دەستپێکی خولەکە، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی وەرزشیی ھەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەکو تیپی تۆپی پێی یانەی ھەلۆ یاریزانان و ستافی ڕاھێنەرانمان ئامادەن چونکە گرێبەستیان لەگەڵ ئێمە ماوە مەحمود مەجیدیش وەکو ڕاھێنەر لەگەڵمان ماوە ڕاھێنەرێکی عەرەبە لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ یاریزانی خۆمان ھەیە ھەر کاتێک وادەی دەستپێکی خولی کوردستان دیاری کرا ئێمە جیاوازین لە چاو یانەکانی تر بۆیە دەتوانین بە یەک رۆژ تیپەکە کۆبکەینەوە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەین، تاکو ئێستاش لەگەڵ چەند یاریزانێک قسەمان کردووە بۆ ئەوەی بیانگوازینەوە ریزی یانەکەمان ، بەڵام وادەی خولەکە دیار نەکراوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆیە تاکو وادەکە دەست پێ نەکات ئێمە دەست بە ئامادەکارییەکانمان ناکەین، ھەرکاتێکیش خولی کوردستان دەستی پێکرد ئێەش بەھیوایەکی زۆرەوە بەشداری دەکەین و چاومان لەوەیە بتوانین ئەمساڵ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین و ھەنگاوێک لە خولی نایاب بچینە پێشەوە.
کارزان کانەبی
Top