لە پاڵەوانێتی وێمبێڵدۆندا ڤینوس و هالیپ گەیشتنە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە
لە یاری یەکەمدا ڤینۆس رووبەڕی ئالێس مێرتینسی بەلجیکی بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لێردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش حەوت شەش و شەش چوار بوون.
لە یاری دووەمیشدا سیمۆنا هالیپی رۆمانی بردنەوەی بەسەر مارینا ئیراکۆڤیچی نیوزلەندی بەدەستهێنا.
هالیپ لە یارییەکەدا هیچ زەحمەتییەکی نەبینی و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش چوار و شەش یەک بوون.
لە یارییەکی دیکەشدا ئێلینا سڤیتۆلینای پۆلێنکراوی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، رووبەڕووی ئاشلی پارتی ئوسترالی بووەوە و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش حەوت پێنج و حەوت شەش بوون.
محمد سلێمان
