تا ئێستا رۆناڵدۆ بریاری رۆیشتن یاخود مانەوەی لە مێرنگی نەداوە

تا ئێستا رۆناڵدۆ بریاری رۆیشتن یاخود مانەوەی لە مێرنگی نەداوە
هەردوو رۆژنامەى مارکا و ئاس تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە رۆناڵدۆ گەراوەتەوە بۆ مەدرید.

بە پێی هەواڵی ئەو دوو رۆژنامەیە، دەبوو رۆناڵدۆ لەگەڵ پیرێزی سەرۆکی ریاڵ کۆببێتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەى داهاتوی خۆی.

بەڵام تا ئێستا ئەو یاریزانە پورتوگالیە پشوەکانی بەسەر دەبات و هیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نوێکردنەوەى بۆندەکەى نەکردوە.

لە کاتی بەڕێوەچونی جامی کیشوەرەکاندا و پاش ئەوەى تۆمەتی راکردن لە باجی خرایە سەر رۆناڵدۆ، ناوبراو بە هاوڕێکانی راگەیاندبوو کە دەیەوێت لە ئیسپانیا بڕوات و بێزاربوە لەو تۆمەتە بەردەوامانەى دەخرێنە پاڵی.


محمد سلێمان
Top