دۆنارۆما تا ساڵی 2023 لە ئەیسی میلان دەمێنێتەوە

دۆنارۆما تا ساڵی 2023 لە ئەیسی میلان دەمێنێتەوە
جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی لاوی یانەی میلانی ئیتاڵی كۆتایی بە باسە گەرم و گورەكانی خۆی هێنا و مانەوەی لە ریزەكانی رۆسۆنێری دووپات كردەوە.

تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتس بڵاوی كردەوە، دۆنارۆما لەگەڵ مینۆ رایۆلای بریكاری كارەكانی خۆی كۆبۆتەوە و بە ئیدارەی یانەكەیان راگەیاندووە لە ریزەكانیان دەمێننەوە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردۆتەوە، دۆنارۆما دەیەوێت واژۆ لەسەر بۆندە پێشكەشكراوەكەی میلان بكات بۆ ماوەی (5) وەرز و تا ساڵی (2023) لە شاری میلان بمێنێتەوە.

سكای ئەوەیشی نوسیوە: دۆنارۆما داوای بڕی (6) ملیۆن یۆرۆی كردووە وەك مووچەی ساڵانە و تیپەكەش بەم داوایە رازی بووە و بەمەش كۆتاییان بە باسە گەرم و گورەكان هێنا و گۆڵپارێزەكەش بۆ پێنج ساڵی دیكە لە میلان دەمێنێتەوە.

محمد سلێمان

Top