لۆڤ: بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی لاوان و جامی كیشوەرەكان بۆ ئێمە نابێتە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2018
لۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان گووتی: ماوەیەكی زۆر كارمان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكان كردووە، بە پلانی تایبەتی خۆمان یاری دەكەین و گرنگی بە یاریزانی بە ئەزمون و لاو دەدەین.
دەشڵێت: لەسەرمان پێویستە كاری زیاتر بكەین، چونكە بەدەستهێنانی هەردوو نازناوی یۆرۆی لاوان و جامی كیشوەرەكان بۆ ئێمە بابەتێكی گرنگ نییە و نابێتە ئەگەری (100%) بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی (2018) كە لە روسیا ئەنجامدەدرێت.
لەكۆتاییدا، لۆڤ گووتی: جامی جیهانی زەحمەتترین نازناوە لەمێژوودا، پێویستیت بەوە هەیە بۆ ماوەی (5) هەفتە بەیەك توانا یاری بكەین و بە (7) یاری تا كۆتایی نەوەستیت و نازناوەكە ببەیتەوە.
محمد سلێمان
